دەسبەسەرکردنی باوک و کوڕێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیسماعیل سۆفی‌مینە، خۆی کوڕەکەیان بەناوی بناوی دیار، دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ۲۷ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیسماعیل سۆفی‌مینە، تەمەن ٥٤ ساڵان وبەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و لە سەرەتای ئەم ڕووداوەدا کوڕەکەشی بە ناوی “دیار سۆفی‌مینە”، تەمەن ٢٤ ساڵان، لەگەڵ باوکی دەسبەسەر کرابوو ، بەڵام ئەو پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا.
دەسبەسەرکردنی ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکان بووە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*