دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سەعدوڵڵا شەفیعی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کرا و لەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱٨ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۹ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” سەعەدوڵڵا شەفیعی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران پاش ئەوەی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بانگ کراوە کە چووەتە ئەوێ هەر لەوێ دەسبەجێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگە و ڕوونکردنەوەیەک دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، دوو پێشتر بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەتەواوی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان باسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گرتووە و پێیان وتووە کە ڕۆژی چوارشەممە دەبێ سەردانی بنکەی سەرکوتکەری ئیتلاعات.
سەرەڕای تێپەڕوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراودا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەکراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*