خۆڕاگری: عەلی عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی سیاسی و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات و هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە هاوسەنگەر و کەسوکاری کرد.
بەپێی هەوڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” کاک عەلی عبدوڵاهیی، لە ساڵانی پێشووتردا لە وەکوو پێشمەرگەیەکی قارەمان لە ڕیزی تێکۆشەران و پێشمەرگەکانی کوردستان خەباتی کردووە و دواتر بە هەندێک هۆکار گەڕاوەتەوە بۆ شاری شنۆ و لەلایەن ڕێژیمەوە ماوەیەکی زۆر زیندانیی کرابوو، بەهۆی نەخۆشییەوە دڵە پڕ لەهیواکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵاوای لە هاوسەنگەر و هەموو کەسوکارەکەی کرد.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو بەندکراوە سیاسییە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و هەموو خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ و دەخوازێت ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

Be the first to comment