مەهاباد، هاووڵاتییەک لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراوە

خۆڕاگری: عەلی ڕیاحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی قەرەشڵاق سەر بە شاروێرانی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتی عەلی ڕیاحی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو پێشتریش واتە لە ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو کە دوای ٧ مانگ بندکردن بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.