دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شاهین مستەفازادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، “۲۳ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، شاهین مستەفازادە، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێکی قەزایی یان پاساوێکی یاساییان پێ بێت، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەر ناوبراو و بە تەواوی ماڵەکەیان پشکنیوە و پاشان دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*