خۆڕاگری: یوسف ڕەحیمی، چالاکوانی فەرهەنگی و ئەدەبیی خەڵکی بانە، لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” یوسف ڕەحیمی، چالاکوان ناسراوی ئەدەبی، فەرهەنگی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی “هاژە” و هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
سەرچاوەکانی خۆڕاگری باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە بووە بۆ ماڵەوە، پاش ئەوەی کچەکەی گەیاندووەتە قوتابخانە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕێگری لێ کراوە و دەسبەجێ هەرلەوێ بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ئەم چالاکە فەرهەنگییە کراوە، لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئکام ماوەتەوە.

Be the first to comment