دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پژمان ئەمانی، لاوی تەمەن ۱۹ساڵانی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۳ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” پژمان ئەمانی، لاوی تەمەن ۱۹ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دەڕندانه و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان لە کاتی پشکنینی ماڵەکەدا، دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراو و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەشیاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردستدا نییە و هەوڵ و بەدواچوونی بنەماڵەکەشی بێئکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*