چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا نادیارە

خۆڕاگری: سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی هەڕەمەکییانەی ئەیووب هەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، تا ئێستاش چارەنوونی نادیاری.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەیووب هەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە ماوەی ئەم شەش ڕۆژەدا، بە تەواوی لە مافە سەرەتایییەکانی خۆی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*