خۆڕاگری: ئارش ئیمامجومعە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۲۳ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٤ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ئارەش ئیمامجومعە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەرەدەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment