خۆڕاگری:مانی پەرتانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بجنورد ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٨ساڵ بەندکردنی تەعزیری ٢ ساڵ قەدەغە چوونەدەر لە وڵات دا بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی سێ شەممە، ی١٤ی ڕەزبەری۱٤۰٥ی هەتاوی “٦ی ئۆکتوبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: هاووڵاتیی خەڵکی شاری بجنورد سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور بە ناوی مانی بەرتانی، لە دەسبەسەرکراوانی نارەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری بجنورد بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، هاوکاری و کۆبوونەوەی نایاسایی سزای ٨ساڵ بەندکردن ٢ساڵ قەدەغەی هاتووچۆی بۆ دەرەوەی وڵات بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ نارەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار دەسبەسەر کرابوو، کە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە لە ئێستا دا سزای ٨ساڵ بەندکردنیان ٢ساڵ قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دەرەوەی وڵات، بەسەر دا سەپێندراوە.
