خۆڕاگری: خالق حەقیقەتخا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆیە کە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن ڕێژیمەوە، دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۲٤ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی”خالق حەقیقەتخوا، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سیاوان”ـی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment