خۆڕاگری: مەولوود ڕوستا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” مەولوود روستام هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “حەسەننووران”ـی سەربە شاری شةۆ، بۆ دووهەمینجار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو تەنیا دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا، واتە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانان، لەلایەن هەمان هێزەوە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کرابوو و پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی تەنیا ٤٨ کاتژمێر، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment