خۆڕاگری: رەزا مەعرووفی؛ خەڵکی نەغەدە دانیشتووی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ڕەزا معرووفی خەڵکی نەغدە دانیشتووی بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.
تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.
