لە بەرەبەری ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینیدا؛ شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شنۆ دەستی پێ کرد

خۆڕاگری: لەکاتی نزیکبوونەوە لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی و هاوکات لەگەڵ بانگەوازی هاوپەیمانیی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی، ڕێژیم لە شنۆ چوار هاووڵاتیی دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەرمانان “۱٥ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ لە شەپۆلێکی نوێی توندوتیژیدا چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەناوەکانی “فەخرەدین ئیبراهیمی، سۆران بایزیدی، ڕەحیم ئەرشەدی و ڕەزا دەیان، دەسبەسەر کردووە و چارەنووسیان نادیارە.
ئەو هێزانە بە هەڵکوتانە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتی، ژمارەیەک لە خەڵکی ناوچەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*