هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی سەرکوت و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی ئاودانان، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی “مەهدی نوورمحەممەدی” بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۴ی سەرماوەزی ۱٤۰٥ی هەتاوی (۲۵ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۶)، مێهدی نوورمحەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانانی سەربە پارێگای ئیلام لە شەقامێکی ئەو شارە، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزاییەکانی خەڵکی ئەو شارە دژ بە ڕووداوی وەرگەڕانی پاسی کرێکاران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردوەی توندوتیژی دەسبەسەر کرا ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*