شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ئاودانان بەردەوامە و دوو هاووڵاتیی دیکە بێسەروشوێنن

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی بەرفراوانی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکێ ئاودانان، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بەناوەکانی “هوومەن دارابی و حەمیدڕەزا ساداتی” دەسبەسەریان کردوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦)، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هوومەن دارابی و حەمیدڕەزا ساداتی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پاش دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕفاندوون و تا کاتی ئامادەکردنی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسەبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*