ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەلەکشایی پاش ۲۰ڕۆژ

خۆڕاگری: پاش تێپەڕبوونی بیست ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی شەریف ئاشناب، هاووڵاتیی خەڵکی مەلەکشایی، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بێ بڕیاریی دادگا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.
ڕۆژی دوو شەممە، ۲۷ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: شەریف ئاشناب، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەلەکشایی، ماوەی ۲۰ڕۆژ لەمەوبەر، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا بسەروشوێن کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنیدا، گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ ڕێکارێکی یاسایی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەی ئەنجام نەدراوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوەداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*