خۆڕاگری: شۆڕش ئەبووبەکری هونەرمەند گۆڕانی بێژی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” شۆڕش ئەبووبەکری هونەرمەند و گۆرانی بێژی خەڵکی سەردەشت دوای بانگکرانی بۆ دادگای تاوانەکان و ئینقلاب لە شاری سەردەشتلەلایە هێزەکانی رێژیم دەسبەسەرو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.
ناوبراوپێشتریش لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بەکلر هێنانی تووندوتیژی دەسبەسەر کرابوو، تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.
