بانە، دوو هاووڵاتی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرو بێسەروشوێن کراون

خۆڕاگری: شاهین ڕەشیدزادە، محێدین بانەڕیزی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە،٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی ٢٦ی سێپتەمبەر ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران شاهین ڕەشیدزادە ٢٠ساڵە خەڵکی شاری بانە بە هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی نادیارە.

هەروەها ڕۆژی هەینی١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی محێدین بانەڕیزی خەڵکی شاری بانە هێزەسەکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و ڕوون لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەم بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.