بۆکان، بێهزاد ئیبراهیم پوور لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: بێهزاد ئیبراهیم پوور خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەک شەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” بێهزاد ئیبراهیم پوورکوڕی سەلاح خەڵکی گوندی گوێکجەلی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.

تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.