خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد ناوەکانی “ئەحەد ئەردەم و محەممەد سەرفەجوویی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، ئەحەد ئەردەم و محەممەد سەرفەجوویی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە شوێنی کارەکانیان، لەلایەن هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو دوو هاوڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنییانەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانیان ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە

Be the first to comment