دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عابید عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی تیکابی ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۲٨ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” عابید عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “تیکاب”ـی سەربە ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار کە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە.

‌دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی تیکاب لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عابید عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی تیکابی ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۲٨ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” عابید عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “تیکاب”ـی سەربە ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار کە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*