هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: خزر (شەماڵ) ڕەسووڵ‌مروەت، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەکساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، خضر ڕەسووڵ‌مروەت، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، ب مەبەسەی تێپەڕاندنی سزای ۱ساڵ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی ئەحەد سیامی، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نظامی ڕێژیم، سزای یەک ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها لە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێڕیمەوە لە مەهاباد دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرنگەکە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گوازرابووەوە.
شایانی باسە کە، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە ڕێکەوتی ٢٥ی هەمان مانگ، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد و نزیکەی سێ مانگ دواتر، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتیی لە ئازاد کراببوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*