خۆڕاگری: سەدیق کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەری بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتی سەدیق کەریمی، و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
جێی ئاماژەیە سدیق کەریمی پێشتریش بە هۆی لەبەرکردنی “جلوبەرگی کوردیی خاکی” لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە شاری پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاندبوو.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
