خۆڕاگری: ئارین تەروەند ٢١ ساڵە کوڕی زەیدان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مێهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بە هێزەکی زۆرەوە لە شاری مێهران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتی ئارین تەروەند، بە بەکارهێنانی تووندوتیژی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
ئارین تەروەند ئامۆزای موهەندس سەعید تەروەندە کە لە شیرکەتی نەوتی ئابادان کاری دەکرد .سەعید تەروەند لاوێکی ٢٣ساڵە وخێزانداروتەنیا کوڕێکی هەبوو،لە خۆپێشاندانەکانی ١٤٠٤ی هەتاوی لە ١٨ی بەفرانباربەگوللەی ڕاستەوخۆی هێزەسەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران لە شاری ئابادان گیانی لەدەستدا .
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
