دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بەدرە لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە

خۆڕاگری: ڕەزا تێج، هاووڵاتیی خەڵکی بەدرە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ڕەزا تێج، لاوی تەمەن ٢٣ ساڵانی خەڵکی گوندی “پاکڵ گەڕاب”ـی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەڵام وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو دەسبەسەرکردنەی پێشووی لە بەردەستدا نییە و هەروەها تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون، لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*