دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەشهەد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شاهۆ (ئیبراهیم) زیرەک، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەشهەد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەشهەد، شاهۆ (ئیبراهیم) زیرەک، هاووڵاتیی کوردیان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکارەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*