دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “ئارمان فەرەجی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۲ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە ئارمان فەرەجی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نەسارە”ـی سەربە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٤ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی لە زەویە کشتوکاڵییەکانی خۆیاندا و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا سەرەڕای تێپەڕاندنی زیاتر لە حەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشێ بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*