دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: خالید فکری، هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “١٢ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” خالید فکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*