دەلیل نەسری، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەسبەسەرکرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە ناوی” دەلیل نەسری” دوای بانگ کران بۆ لقی چواری جێبەجێ کردنی حوکمەکانی دادگای شۆڕشی سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی یەک ساڵەی بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
دەلیل نەسری ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەزبەری، ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر و دوای دوو حەوتوو بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
دەلیل نەسری زستانی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە ئێران حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
شایانی باسە کە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی ناوبراو بە تۆمەتی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە ئێران دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ستاندنی پارە گۆڕدرا و حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبیکی کوردستانی دژبەری ڕێژیم بەسەردسەپا.https://t.me/xoragre https://xoragri.com