خۆڕاگری: مەنسوور ئەحمەدزادە و محەممەد سەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٨ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەنسوور ئەحمەدزادە و محەممەد سەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قەڵاتەڕەشێ»ـی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو دوو هاووڵاتییە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ زانیارییەکاین بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

Be the first to comment