خۆڕاگری: زکریا ناسری، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، “٢٨ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زکریا ناسری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “زەرینەوڕەمزیار”ـی سەر بە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتیی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment