“عادل موکەرەم “زیندانی سیاسی کورد مانی لە خواردن گرت.

خۆڕاگری: یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری١٣٩٩، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی “عادڵ موکەڕەم” تەمەن ٣٠ ساڵ کە باوکی منداڵێکە و لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەند کراوە ، لێوەکانی دژبە نادیاربوونی دۆخی خۆی دروویەوە و مانی لە خواردن گرتووە.

دوای ئەوەی کە داواکاری پەنابەری ناوبراو لە ساڵی ڕابردوو لە لایەن وڵاتی تورکیاوە ڕەت کرایەوە لە کۆتایی سەرماوەزی ١٣٩٨، لە ڕێگەی سنووری خۆی بۆ ئێران دیپۆڕت کرایەوە.
پاش ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە خۆی بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری خۆی ڕاگواسترا و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی ناوەندی لە ورمێ گوازرایەوە.
ئێستا پاش تێپەڕینی دە مانگ لە کاتی دەستبەسەرکردنی، ناوبراو هێشتا دۆخی نادیارە ولە بەندی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگیراوە. ناوبراو بە تومەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژ بەری نیزام دەسبەسەر کراوە.