دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەشکان ئابخوو، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲٥ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٥ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی”
ئەشکان، ئابخوو، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر و بێسەروشوێنیان کردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*