خۆڕاگری: کۆمار حوسێنزادە، دوکتوری ڤێتێرنەریی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۲٨ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٨ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیی ئێران، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوکتور کۆمار حوسێنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و هەروەها لە پاس دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکەم ماوەتەوە.

Be the first to comment