خۆڕاگری: ئەمیر حوسێن ڕۆستەمی مێهر، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۲٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٢ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” هاوولاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ئەمیر حوسێن ڕۆستەمی مێهر تەمەن ٢٠ ساڵان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوەو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.
