دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە ئاژین بەشێوەی دڕەندانە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “ئەلیاس قاسمی” هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەمەدان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی ڕۆژی هەینی، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی ( ١٠ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی) هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکەی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەلیاس قاسمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “ئاژین”ـی سەر بە پارێزگای هەمەدان و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە کاتی دەسبەسەرکردنی ناوبراودا و لەبەردەم چاوی هاوسەر و منداڵەکانی، توندوتیژییەکی زۆری فیزیکییان بەکارهێناوە و داویانەتە بەر لێدان و سووکایەتیپێکردن و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و هەروەها تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*