خۆڕاگری: شەش هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد،کامێران،کرماشان،جوانرۆ، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.
ڕۆژی هەینی، ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣١ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین کەریمی، میلاد مروەتی، عەبدووڵا پەشابادی، فواد شادی، پەیام حوسێنی، ئیسماعیل خاتری، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
١- پەیان حوسێنی، ١٨ساڵە خەڵکی کامێران بۆ تێپەڕاندنی ١ساڵ حوکمەکەی دەسبەسەر کراوە.
٢- فواد شادی، خەڵکی کامێران ئەندامی ڕیکخراوی خێرخوازی شاینی، ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ هەتاوی ،٢٥ی جولای ٢٠٢٦ی زاینیی دەسبەسەر کراوە.
٣- ئیسماعیل خاتری، خەڵکی کامێران دانیشتووی پاوە ئەندامی ڕیکخراوی خێرخوازی شاینی، ٢ی گەلاوێژ،٢٤ی جولای ٢٠٢٦ی زاینیی دەسبەسەر کراوە.
٤- عەبدووڵا پەشابادی خەڵکی کرماشان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۴ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی (۲۶ی جولای ۲۰۲۶)،دەسبەسەر کراوە،
٥- میلاد مروەتی خوێندکار بەشی حقووق خەلکی مەهاباد ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ٢٨ی جولای ٢٠٢٦ی زاینیی دەسبەسەر کراوە.
٦- موبین کەریمی ٢٤ساڵە چالاکتی ئاینیی خەڵکی جوانڕۆ ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی،٢٥ی جولای ٢٠٢٦ی زاینیی دەسبەسەر کراوە.
