خۆڕاگری: پەیمان محەممەدی مورادی،ئارمان فەرەجی، پێشەوا چەمەنی سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی بۆکان، دیواندەرە، مەهاباد دوای تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوەکەیان لەلایە ئیتلاعاتی ڕێژیم، بەدانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ پەیمان محەممەدی مورادی کە ٣١ پووشپەڕ دەسبەسر کرابوو ٦ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیونی ئازاد کرا. ئارمان فەرەجی کە ١٣ی پووشپەر دەسبەسەر کرابوو ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی ٣ملیار تمەنی ئازاد کرا، پێشەوا چەمەنی،٣ی گەلاوێژ دەسبەسەر کرابوو دوای ٢ڕۆژ مانەوە لە زیندان ئازاد کراوە.
