دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٧ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” محەممەد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز پاش بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.

بانگکردنی ناوبراو سەرەتا بە مەبەستی “وەرگرتنی بەڵێننامە” بووە، بەڵام پاش چوونی بۆ ئیدارەی سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کراوە و ئێستا بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکای دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*