خۆڕاگری: مێهران بهرامی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٧ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری مێهران بهرامی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی حوکمی دادگا ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و لایەنە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

Be the first to comment