دێولان؛ گواستنەوەی سوهەیلا مەتاعی بۆ بەندیخانەی سنە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن

خۆڕاگری: سوهەیلا مەتاعی، لەو کەسانەی کە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژنان و ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ دەستگیر کرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سوهەیلا مەتاعی دوای ئەوەی بانگهێشتی بەشی جێبەجێکردنی سزاکان کرا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەی ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە کراوە. ئەم چالاکوانە مەدەنییە پێشتر لە لایەن دادگای تاوانەکانی دێولانەوە بە شەش مانگ بەندکردنی تەعزیری و سێ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو سزا درابوو. ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی ناوبراو کراون بریتین لە «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام و بڵاوکردنەوەو ناوزڕاندن لە میدیاکانی دەرەوەی ئێران» و ئەم دۆسیەیە لە پەیوەندی لەگەڵ دەستگیرکردنی ناوبراو پاش ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژناندا کراوەتەوە.