بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی یووسف ئەمینی، مامۆستای خانەنشین و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

«یووسف ئەمینی»، مامۆستای خانەنشین کراوی دانیشتووی گەڕەکی «عەلی‌ئاوا»ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: شەوی شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥، کاتژمێر ١١ی ١٣ی ژوئەنی ٢-٢٦ی زاینیی، یووسف ئەمینیی تەمەن ٥٠ ساڵ، بە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ فەرمانێکی دادوەری، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتریش لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا، تەنیا بەو هۆیەی لەگەڵ چەند کەسی دیکەدا جلی کوردیی یەک ڕەنگیان لەبەر کردبوو، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستبەسەر کرابوو.

تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی یووسف ئەمینی لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەو بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.