خۆڕاگری: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی سێ لاوی خەڵکی ئاسماناوای ئیلام بە ناوەکانی “عەلیڕەزا قاسمینژاد، ئارمین ئەسەدیان و ئەحمەدڕەزا کۆهـزادیانی”، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی (١١ی ژووئەنی ٢٠٢٦ی زایینی)، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: عەلیڕەزا قاسمینژاد، ئارمین ئەسەدیان و ئەحمەدڕەزا کۆهـزادیانی، سێ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری “ئاسماناوا”ــی سەر بە پارێزگای ئیلام، زیاتر لە ۲۰ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوون بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.
ئەم سێ هاووڵاتییە کە زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون، تا ئێستاش هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کراون، بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژی لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی بنەماڵەکانیان.

Be the first to comment