خۆڕاگری: زەهرا محەممەدوەلی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، ماوەی ۳٨ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی دیار نییە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “١ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی”ماڵپەڕی ئەنجومەنی زندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: زەهرا محەممەدوەلی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، ماوەی ٣٨ ڕۆژە (لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانەوە) بەبێ بەڵگەی یاسایی و قەزایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و دوای ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی شاری ئیلام، بەردەوام لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی چڕ دایە.
ناوبراو لە ماوەی ئەو ٣٨ ڕۆژەدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم ژنە بەندکراوە لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment