دەسبەسەرکردنی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵانی کوردی خەڵکی بجنوورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: داریووش بیدکی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی کوردی کورمانجی خەڵکی بجنوورد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و پاش سێ ڕۆژ بێسەروشوێنی، حوکمی بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٥ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری داریوش بیدکی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی شاری بجنووردی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکوور و بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و پاش سێ ڕۆژ بێسەروشوێنبوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە کە دادگاییکردنەکەی بەڕێوەچووە و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، چەکدارانی ڕێژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراون نەداوە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندییکردن بە بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*