ئازادبوونی شلێر مام‌قادری پاش ٣ مانگ بە بارمتەی ١٥ ملیار تمەنی

خۆڕاگری: شلێر مام‌قادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد و تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجە، پاش سێ مانگ ڕاگیران، بە بارمتەی قورسی ١٥ ملیاردی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی (٧ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی)، شلێر مام‌قادری پاش، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد و تووشبووی نەخۆشیی شێرپەنجە کە لەژێر ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا بوو، پاش ٩١ ڕۆژ دەسبەسەربوون و ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و ڕوحی لە کاتی لێپرسینەوەدا، بە دانانی بارمتەی قورس بە بەڕی ١٥ ملیادر تمەن و بە شێوەی کاتیی و تا کاتی دادگاییکردنکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ئازاد کراوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوییەوە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئەم ساتە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی تۆمەتەکان و هۆکاری بەردەوامبوونی مانەوەی لە بەندیخانەدا بڵاو نەبووەتەوە و هەروەها لە بەرانبەردا، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە تێکەڵبوونی گوشارە دەروونییەکان، ئەشکەنجەی جەستەیی و بێبەشبوونی لە مافی سەرەتایی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، تەندروستیی لە قۆناغێکی هەستیاردا بوو.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*