هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: سەفا ڕەحمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، پاش ۳مانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”  ڕۆژی چوارشەممە، ۲٤ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی ” ۱٥ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی”  سەفا ڕەحمانی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شارەدێی گوێکتەپەی سەربە شاری مەهاباد کە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕاندنی ١١٤ ڕۆژ دەسبەسەربوون و لێکۆڵینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات،  بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
ناوبراو لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرابوو و هەروەها تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی خراوەتەپاڵ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*