سەپاندنی سزای بەندکردن، لێدانی قامچی و دوورخستنەوە بەسەر کچە خوێندکارێکی خەڵکی قوروە لەلایەن ڕێژیمە

خۆڕاگری: خوێندکارێکی تەمەن ٢١ ساڵانی خەڵکی قوروە بەناوی “تارا فەرهەنگیان” لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ساڵێک بەندکردنی تەعزیری، ٣١ لێدانی قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ۳۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۲ی جولای ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: تارا فەرهەنگیان، تەمەن ٢١ ساڵ و خوێندکاری بەشی پەروەردەی وەرزشی و هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیم بە سەرۆکایەتیی قازی هادی خانی، سزای ساڵێک بەندکردنی تەعزیری، ٣١ لێدانی قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێنراوە.
تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەم خوێندکارە کوردە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە «تێکدانی ئاسایشی گشتی» ڕاگەیەندراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*