دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی “مونا مەلەکی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ژنانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی” مونا مەلەکی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵانی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ژنانی سنە (ناوەندی چاکسازی و پەروەردە).

ناوبراو لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*